سەرەتا / هەمەرەنگ / كۆچی دوایی چێ گیڤارا

كۆچی دوایی چێ گیڤارا


لەرۆژێكی مێژوویی وەكو ئەمڕۆ رێكەوتی 8/10/1967 شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازی ئەرجەنتینی چێ گیڤارا لە سەر كێوەكانی (ئاند) دا بە دەستی Mario Terán بە نۆ گولە كوژرا.

ژیانی سەرەتایی
چێ گیڤارا لە 14/5/ ١٩٢٨ لە شاری رۆزارییۆی (ئەرجەنتین) دا لە دایك بووە، خاوەن بنەماڵەیەكی بە نەژاد ئیرلەندین بیرو و ڕایەكی چەپگەڕیان هەبووە.

ناوبراو هەر لەمنداڵیەوە زۆر حەزی بەكتێب خوێندنەوە كردووە، زیاتر لە (3000)هەزار كتێبی هەبوو ئەمە وایكردبوو ببێتە خوێنەرێكی بەجۆش و بەفڕ، لە ساڵی ١٩٥٣ دا لە زانكۆی بۆنۆس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتین دا كۆلێژی پزیشكی تەواو كرد.

چێ گیڤارا و ڤیدل كاسترۆ
دوای تەواو كردنی زانكۆ، دەچێتە وڵاتی مەكسیك لەگەڵ (فیدەل كاسترۆ) ئاشنا دەبێت و لەگەڵ ئەودا دەست بە شۆڕشێك لە دژی رێبەری و دەسەڵاتداری دكتاتۆری كوبا باتیستا دەكەن.

بە ساڵان لە شاخ و كێوەكان و شەخەڵ و جەنگەلەكان دا تێكۆشینی پێشمەرگایەتییان هەبوو تاكو و كوبایان لە دەستی دیكتاتۆری رەسكاند. دوای ئەم سەركەوتنە گیڤارا وەكو وەزیر لە كوبا هەلبژێردرا، بەڵام قەبوڵی نەكرد و بۆ درێژە دانەوە بە ئارمانجەكانی رێگای بۆلیڤییای پێش گرت تاكو –گەلێكی دیكەی ئامەریكای لاتین لە ژێردەستی دەستمایەداری (ئیمپەریالیسم) رزگار بكا.

چێ گیڤارا و بۆلیڤیا
دەستەیەك لە پارتیزان ژمارەیان 17 كەس بوو، گیڤارا سەركردایەتی دەكردن و لەدۆڵی بۆرۆ خۆیان حەشاردابوو، لەئەنجامی شەڕێكی دژواردا لەگەڵ سوپای بۆلیڤیادا، گیڤارا بە برینداری دەگرن و لە بەندیخانەی شاری Higueras دا بەندی دەكەن، دواتر بە فەرمانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاری كوشتنی بەسەردا دەدەن و لەرۆژێكی مێژوویی وەكو ئەمڕۆ ساڵی 1967 بە دەستی Mario Terán بە نۆ گوڵە كوژرا.

هەروەها لەم شەڕەدا تەنها شەش كەس لەپارتیزانەكان رزگاریان دەبێ، بەجۆرێك لەژیانێكی سەختدا دەژیان، بەبێ ئەوەی پەیوەندیان بەهیچ لایەن و كەسێكەوە هەبێت و لەبرسیەتیشدا خەریكی خواردنی گژو گیاو دارو درەخت و ئاژەڵی كێوی بوون، بۆ ماوەی شەش مانگ نزیكەی 900 كیلۆمەتر زەویان بەپێ بڕی تاكو گەیشتنە سنوری تشیلی.

رووداوەكانی دیكە لەم رۆژەدا
• لە 8/10/1948 یەكێتی تۆپی پێی عێراق دامەزرا.
• لە 8/10/1965 عەبدولرەحمان بەزاز سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوا لە ئەمەریكا دەكات كە گوشار بخەنە سەر ئێران و بۆ وەستانی پشتگیری كردنیان لەكوردەكان. (212) جار بینراوە

Leave a Reply

Your email address will not be published.بۆشای دیاری کراوە بە *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

بڕۆ بۆ سەرەوە