سەرەتا / هونەری / میوزیك / دڵنیا قه‌ره‌داغی‌ به‌هۆی‌ داواكاری‌ زۆری‌ “شوكردنه‌وه‌” له‌فه‌یس بووك نه‌ما

دڵنیا قه‌ره‌داغی‌ به‌هۆی‌ داواكاری‌ زۆری‌ “شوكردنه‌وه‌” له‌فه‌یس بووك نه‌ما


دڵنیا قه‌ره‌داغی‌ خانمه‌ گۆرانیبێژی‌ كورد رایگه‌یاند له‌ئێستادا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یبس بووك هیچ لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ نییه‌و هۆكاری‌ داخستنی‌ لاپه‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌كه‌شی‌ له‌فه‌یس بووك ئاشكراكرد.

دڵنیا قه‌ره‌داغی‌ كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی‌ “رۆژانه‌ی‌ ئێن ئارتی‌” به‌شداربوو وتی‌ “پێشتر له‌ فه‌یس بوك به‌شداربوم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م نامه‌ بۆ ده‌هات بۆ داواكاری‌ شوكردن، ناچار لاپه‌ڕه‌كه‌م داخست و پێموایه‌ هاوسه‌رگیریی و خۆشه‌ویسی‌ له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ناكرێت، له‌ئێستادا له‌فه‌یس بوك لاپه‌ڕه‌م نییه‌”.

دڵنیا قه‌ره‌داغی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌شی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن نه‌شته‌گه‌ریی جوانكاری‌ كردبێت وتی‌ “ئه‌گه‌ر بمه‌وێت نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری‌ بكه‌م ده‌یكه‌م، به‌ڵام نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریم نه‌كردووه‌ توشی‌ ڤایرۆسێك بووم كه‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر مێشكم دروستكردو سێ نه‌شته‌رگه‌ریم له‌ توركیا بۆ كرا”.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌میانه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌دا ئاشكرایكرد كه‌ به‌نیازه‌ كلپیپێكی‌ نوێ تۆماربكات و كاتی‌ خۆی‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ وتووه‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها وتی‌ “كاتی‌ خۆی‌ هاوسه‌ركه‌م زۆر هاوكاری‌ كردم و سوپاسی ده‌كه‌م”. (434) جار بینراوە

Leave a Reply

Your email address will not be published.بۆشای دیاری کراوە بە *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

بڕۆ بۆ سەرەوە