سەرەتا / تەندروستی و ژیان / 30% ی‌ پیاوان گرفتی‌ زو ره‌حه‌تبونیان هه‌یه‌

30% ی‌ پیاوان گرفتی‌ زو ره‌حه‌تبونیان هه‌یه‌

sex-boy.girl
ئه‌م حاڵه‌ته‌ مه‌ترسیدار نییه‌‌و چاره‌سه‌ری‌ هه‌یه‌، به‌ڵام گه‌ر بێتو چه‌ند جارێك دوباره‌بێته‌وه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌ بۆ هه‌ردو ره‌گه‌ز‌و ناره‌حه‌تبونیان، چونكه‌ زۆرجار هه‌ردو ره‌گه‌ز هیچ هه‌ستێك به‌و چێژه‌ سێكسییه‌ ناكه‌ن به‌تایبه‌تی‌ ژنان كه‌ هیچ كاریگه‌ری‌ نابێت له‌سه‌ر ئاستی‌ سێكسییان

خێرایی‌ ده‌رهاویشتن یان زو هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ تۆو یان زو ره‌حه‌تبون یه‌كێكه‌ له‌گرفته‌ سێكسییه‌ باوه‌كان كه‌ روبه‌روی‌ نزیكه‌ی‌ 30%ی‌ پیاوان ده‌بێته‌وه‌، ده‌رهاویشتنی‌ خێرا یان زو هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ (تۆو) بریتییه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پیاو پێش جوتبون یان پێش ئاره‌زوی‌ خۆی‌ یان به‌ماوه‌یه‌كی‌ زۆر كورت پاش چونه‌ ژوره‌وه‌ی‌ چۆك بۆ ناو ئه‌ندامی‌ مێینه‌ی‌ ره‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ر روده‌دات.

ئه‌م حاڵه‌ته‌ مه‌ترسیدار نییه‌‌و چاره‌سه‌ری‌ هه‌یه‌، به‌ڵام گه‌ر بێتو چه‌ند جارێك دوباره‌بێته‌وه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌ بۆ هه‌ردو ره‌گه‌ز‌و ناره‌حه‌تبونیان، چونكه‌ زۆرجار هه‌ردو ره‌گه‌ز هیچ هه‌ستێك به‌و چێژه‌ سێكسییه‌ ناكه‌ن به‌تایبه‌تی‌ ژنان كه‌ هیچ كاریگه‌ری‌ نابێت له‌سه‌ر ئاستی‌ سێكسییان. هۆی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دو هۆكار ئه‌ندامی‌‌و هۆكاری‌ ده‌رونی.
نیشانه‌كانی‌ دۆخه‌كه‌:

به‌گشتی‌ ده‌كرێت به‌دو جۆره‌وه‌.
• جۆری‌ سه‌ره‌تایی‌ (واتا كه‌سه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ باڵغبونی‌ توشی‌ ده‌رهاویشتنی‌ خێرا ده‌بێت‌و به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاكو كۆتایی‌ ژیان‌و پێویستی‌ به‌چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ باشبونی‌).

ئه‌م جۆره‌ به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ به‌كاتێكی‌ زۆر كه‌متر له‌خوله‌كێك تۆوی‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ یان پێش ئه‌وه‌ی‌ سێكس بكات یان ته‌نانه‌ت نزیكبێته‌وه‌ له‌ره‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ری‌ ئاوی‌ دێته‌وه‌، یان كه‌سه‌كه‌ ناتوانێت (تۆو)ه‌كه‌ی‌ دوابخات له‌زۆربه‌ی‌ سێكسكردنه‌كان به‌بێ‌ خواستی‌ ئه‌و دێته‌ده‌ر. ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ دوربكه‌وێته‌وه‌ له‌هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی‌ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ خێزان‌و توشی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌و ترس‌و ناڕه‌حه‌تی‌ بكات.
• جۆری‌ دوه‌مین (ئه‌م جۆره‌ زیاتر بڵاوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ ته‌ندروستی‌ سێكسی‌ به‌درێژایی‌ ته‌مه‌نی‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ نه‌بوه‌، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌هه‌ر هۆكارێك بێت توشی‌ خێرایی‌ ده‌رهاویشتن ده‌بێت).

ئه‌م جۆره‌ به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌سه‌كه‌ دوای‌ بزواندنێكی‌ كه‌م یان پاش چونه‌ ژوره‌وی‌ چوك به‌ماوه‌یه‌كی‌ كورتی‌ كرداری‌ سێكسی‌ ئاوی‌ دێته‌وه‌.

هۆكاره‌كان به‌گشتی‌:
• هۆكاره‌ ده‌رونییه‌كان، وه‌ك فشاری‌ ده‌رونی‌ دڵه‌ڕاوكێ‌‌و دروستبونی‌ كێشه‌ له‌نێوان هه‌ردو ره‌گه‌زو نه‌كردنی‌ سێكس بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆرو تامه‌زرۆی‌ زۆری‌ سێكسی‌ له‌و كاته‌و چه‌ندین هۆكاری‌ ده‌رونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تر.

• هۆكاره‌ ئه‌ندامییه‌كان. وه‌ك گرفته‌ هۆرمۆنییه‌كان یاخود كێشه‌ له‌گه‌یه‌نه‌ره‌ ده‌مارییه‌كان، كێشه‌ی‌ غوده‌ی‌ ده‌ره‌قی‌‌و هه‌وكردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ میزه‌رۆو پرۆستات. (189) جار بینراوە

Leave a Reply

Your email address will not be published.بۆشای دیاری کراوە بە *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

بڕۆ بۆ سەرەوە