سەرەتا / زانست و تەکنەلۆژیا / ئه‌دیسۆن نه‌ كاره‌با و نه‌ گلۆپی كاره‌بای داهێنا؟

ئه‌دیسۆن نه‌ كاره‌با و نه‌ گلۆپی كاره‌بای داهێنا؟

Edison

گه‌لێك داهێنان هه‌ن كه‌ له‌ مێژوودا به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت به‌ناوی خاوه‌نه‌كانیان نین و كه‌سانی دیكه‌ دایهێناون، ره‌نگه‌ پێتان سه‌یر بێت كه‌ بڵێین كه‌ كاره‌با یه‌كێكه‌ له‌و داهێنانه‌ مه‌زنانه‌ كه‌ به‌ناوی خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ نییه‌! ئێستا له‌ هه‌ر كه‌سێك بپرسن و بڵێن كاره‌با كێ دایهێناوه‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێت ئه‌دیسۆن، به‌ڵام له‌ راستیدا نه‌ كاره‌با و نه‌ گلۆپی كاره‌با هیچیان ئه‌دیسۆن داینه‌هێناون و ئه‌و ته‌نیا درێژه‌ده‌ری كاره‌ نیوه‌ته‌واوه‌كانی ئه‌وان بووه‌.

زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌وه‌ بۆچوون و رایه‌كه‌یه‌تی كه‌ ئه‌دیسۆن كاره‌بای داهێناوه‌ گه‌ر تۆش یه‌كێكی له‌وانه‌ پێویسته‌ ئه‌و زانیارییانه‌ بزانی، به‌رله‌هه‌مووشتێك وزه‌ی كاره‌با دانه‌هێندراوه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ له‌سروشتدا بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام كۆنترۆڵ كردنی كاره‌با و كۆكردنه‌وه‌ی له‌ باترییه‌كدا له‌ ساڵی 1799 له‌لایه‌ن داهێنه‌رێكی ئیتالی به‌ناوی ئه‌لكساندرۆ ڤۆڵتا داهێنرا، هه‌ر له‌به‌ر داهێنانه‌كه‌شیه‌تی كه‌ “ڤۆڵت”ی كاره‌با به‌ناوی ئه‌و كراوه‌.

هه‌ر ناوبراویش له‌ ساڵی 1800 یه‌كه‌مین گلۆپی كاره‌بایی به‌رهه‌م هێنا.

ساڵی 1831 مایكل فارادیش كاره‌بای كۆنترۆڵ كرد و یه‌كه‌مین دینه‌مۆی ئه‌لكترۆنی به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ مه‌یدانی موگناتیسی به‌رهه‌مهێنا.

له‌ ساڵی 1867 زانای ئه‌لمانی به‌ناوی “زیمنیس” هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمپانیای زیمینس به‌ناوی ئه‌وه‌وه‌ كراوه‌ یه‌كه‌مین موه‌لیده‌ی كاره‌بایی به‌رهه‌م هێنا. هه‌رچه‌نده‌ له‌ساڵی 1813ش زانای به‌ناوبانگ هیمفری دیڤی یه‌كه‌مین گلۆپی كاره‌بایی كه‌ به به‌كارهێنانی دوو بۆری ره‌ژووی به‌رهه‌م هێنابوو له‌ ده‌ریاكاندا سوودی لێوه‌رده‌گیردرا.

به‌ڵام بۆچی داهێنانی كاره‌با به‌ناوی ئه‌دیسۆنه‌وه‌ نراوه‌، ئایا هه‌ر له‌خۆیه‌وه‌یه‌؟
تۆماس ئه‌دیسۆن له‌ ساڵی 1879 داهێنانه‌كه‌ی هیمفری گه‌شه‌پێدا، چونكه‌ پێشووتر گلۆپه‌ كاره‌باییه‌كان ته‌نیا 20 خوله‌كیان ئیش ده‌كرد و دواتر ده‌كوژانه‌وه‌ و داهێنانه‌كه‌ سنووردار بوو، به‌ڵام گلۆپه‌كانی ئه‌دیسۆن توانیان 1500 كاتژمێر كاربكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ تێك بچن، تۆماس ئه‌دیسۆن توانی كاره‌ نیچمه‌ كراوه‌كانی ئه‌وان گه‌شه‌پێبدا و بیكاته‌ سامانی گشتی و هه‌موو كه‌س سوودی لێوه‌ربگیردرێت. (678) جار بینراوە

Leave a Reply

Your email address will not be published.بۆشای دیاری کراوە بە *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

بڕۆ بۆ سەرەوە