سەرەتا / تەندروستی و ژیان / 5 رێگه‌ بۆ راكیشانی سه‌رنجی هاوسه‌ره‌كه‌ت!

5 رێگه‌ بۆ راكیشانی سه‌رنجی هاوسه‌ره‌كه‌ت!

Zhnu-Pyaw-Asuda

ئایا ده‌ته‌وێ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت جوانتر ده‌بكه‌وی؟ شته‌ نوێیه‌كان له‌ ژیاندا بۆ هه‌مووان گرنگه‌، هه‌وڵ بده‌ ئاره‌زوه‌كانی بناسی و به‌ به‌كارهێنانی ئه‌م 5 رێكاره‌ به‌رده‌وام له‌ ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌تدا  سه‌رنجڕاكێشتر و خۆشه‌ویستتر ده‌ربكه‌وه‌.

1ـ له‌ چالاكی و ئاره‌زوه‌ وه‌رزشیه‌كاندا، هاوڕێیه‌تی ئه‌و بكه‌. زۆربه‌ی  پیاوان حه‌ز له‌ وه‌رزش ده‌كه‌ن.به‌مكاره‌تان زیاتر خۆتی لێ نزیك ده‌كه‌یته‌وه‌.

2ـ ئاهه‌نگ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت بگێڕه‌: زۆربه‌ی پیاوان بیر له‌ رۆژی له‌ دایك بوون و میوانیه‌كان ناكه‌نه‌وه‌. ده‌توانی به‌ گێڕانی ئاهه‌نگێك و بانگێشت كردنی هاوڕێكانی و ئاماده‌ كردنی خواردنی تایبه‌ت به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت، دڵی خۆش بكه‌یت و كاریگه‌ریه‌كه‌ی ببینی.

3ـ بهَڵێه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ئاسوده‌ بێت: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ كۆنه‌وه‌ كێشه‌ی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هاوسه‌ران دروست كردووه‌. بێ گوما هه‌موو پیاوێك پێی خۆشه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر به‌رێت. بۆیه‌ ئارام بگره‌ و به‌ بۆڵه‌ و بۆڵه‌ و گله‌یی كردن، ته‌نیا بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كه‌ی.

4ـ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا سه‌یری فیلم بكه‌ و چێژی لێ وه‌ربگره‌: پیاوان پێیان خۆشه‌ كاته‌ به‌تاڵه‌كانی خۆیان به‌ سه‌یر كردنی ته‌له‌فزیۆن به‌سه‌ر به‌رن. تۆش ده‌توانی به‌ سه‌یر كردنی فیلمی دڵخوازی خۆتان هاوڕێیه‌تی ئه‌و بكه‌ی.

423101772013_2.jpg
5ـ به‌ ئاماده‌ كردنی خۆراكی دڵخوازی هاوسه‌ره‌كه‌ت، سه‌رسامی بكه‌: ده‌توانی به‌ ئاماده‌ كردنی خواردنی دڵخوازی هاوسه‌ره‌كه‌ت و رازاندنه‌وه‌ی خوانی نان خوانخواردن، هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌رسام بكه‌ی، به‌مكاره‌ نه‌ك ته‌نیا دڵی خۆش ده‌كه‌یت، به‌ڵكو له‌وه‌ش تێده‌گات كه‌ جێگه‌ی بایه‌خ پێدانی ئه‌ویت.

ئه‌وانه‌ ته‌نیا نمونه‌یه‌كی بچووكن له‌ رێگه‌كانی سه‌رنجڕاكێشان. به‌ كورتی بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت دروست بكه‌ی، باشترین رێگه‌ تێگه‌یشتنی به‌رامبه‌ره‌. هه‌وڵ بده‌ به‌رده‌وام چالاك بیت. زۆربه‌ی پیاوان ئافره‌تی چالاكیان پێ باشتره‌ تا ئافره‌تی لاواز و بێ هێز.
س. چ (186) جار بینراوە

Leave a Reply

Your email address will not be published.بۆشای دیاری کراوە بە *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

بڕۆ بۆ سەرەوە