سەرەتا / تەندروستی و ژیان / بۆچی پیاوان زۆرتر تووشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن؟

بۆچی پیاوان زۆرتر تووشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن؟

cancer-man

به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی مردنه‌كانی شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه‌ روو ده‌دات، وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ خۆراكی چه‌ور و سوێر و ماده‌ی كیمیاوی و تیشكی ئێكس و .. به‌ گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی خۆ پاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌ داده‌نرێن.

بۆچی پیاوان زۆرتر تووشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن؟

ـ جگه‌ره‌كێشان، بۆماوه‌یی، بوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ رابردوودا، ته‌مه‌نی دوای 55 ساڵ، وه‌رزشی كه‌م و خۆراكی چه‌ور و كه‌می خۆراكه‌ ریشاڵیه‌كان له‌ هۆكاره‌كانی تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ن.

نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌:

ـ بوونی لوو یان چینێك له‌سه‌ر پێست كه‌ به ده‌ست ده‌گیرێت.

ـ برینێك كه‌ چاك نابێته‌وه‌.

ـ گۆڕان له‌ قه‌باره‌ و ره‌نگ و شێوه‌ی خاڵێك.

ـ بوونی خوێن له‌ میزدا یان كێشه‌ له‌ قوتدان.

ـ ئازاری به‌رده‌وامی پشت.

ـ لاوازی به‌ بێ هۆ.

ـ هه‌ست به‌ فشار و هه‌ستیاری له‌ ناوچه‌ی قه‌فه‌زی سینگ.

ـ خوێببه‌ر بوونی نا ئاسایی له‌ شوێنه‌كانی له‌ش وه‌كو ددان و پوكه‌كان.

ـ هێڵنجی به‌رده‌وام.

ـ تا كه‌ زۆر بخایه‌نێت.

بۆ خۆ پاراستنی:

ـ جگه‌ره‌مه‌كێشن،90% شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان به‌هۆی جگه‌ره‌وه‌یه‌.

ـ خۆتان له‌ تیشكی خۆر بپارێزن به‌ تایبه‌تی له‌ 10 ـ 3 ی نیوه‌ڕۆ و له‌ كاتی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر كرێمی دژه‌ خۆر به‌كاربێنن.

ـ كه‌متر خۆراكی چه‌ور بخۆن و له‌ جیاتی ئه‌وانه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆن كه‌ ریشاڵ و ڤیتامینی تێدایه‌.

ـ  دوور كه‌وتنه‌وه‌ له تیشكی ئێكس و ماده‌ كیمیاویه‌كان.

ـ چاودێری گۆڕانكاریه‌كانی له‌شتان بكه‌ن.

س. چ (138) جار بینراوە

Leave a Reply

Your email address will not be published.بۆشای دیاری کراوە بە *

*

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>

بڕۆ بۆ سەرەوە