![]() | ||||||||||||||||
![]() |
||||||||||||||||
|
|
| |||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||
|
|
||||||
|
بۆ
ڕاگرتنی درامای بێریڤان!.
درامای بێریڤان و سوکایه‌تی کردن به کورد،
داوا له‌سه‌رجه‌م خوێنه‌رو ڕۆشنبیرانی کوردانی ده‌ره‌وه و
ناوه‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ین پشت گیرمان بن بۆ هه‌ڵمه‌تی
ڕاگرتنی ئه‌و ماردینهی که زنجیره درامای ( بێریڤان ) باسی
ده‌کات ئه‌و ماردینه نیه که که وه‌ک خۆی بیستراوه به‌ڵکو
پێچه‌وانه کراوه، له‌ڕوی حه‌قیقه‌ته‌وه شێوێنراوه، یاخود
به‌د نیشان کراوه وه‌کو ده‌زانن ماوه‌یه‌که له که‌ناڵ 4
ـه‌وه به‌رهه‌مێکی مه‌به‌ستداری دژه کوردمان له‌شێوه‌ی دراما
مان بۆ هۆنراوه‌ته‌وه ، که ( سبیلجان ) رۆڵی سه‌ره‌کی ڕسوا
کردنی کورد و ناشرین کردنی کۆمه‌ڵگای کورد و بەتایبەت باکوری
کوردستانه ، به تایباتی شاری ماردین ، له‌م زنجيره
درامايهدا دیوێکی ناشرینی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نیشان ده‌دات .
له شاری ماردین که کراوه به سونبلی ئه‌و به‌رهه‌مه ،
کوشتن ، ئافره‌ت دزین و یاخی بوون منداڵ فرۆشتن خێلگەری
جادو گەری و دزی و تەزویر چیەتی و هەزاران شتی ناشیرنی
دروستکراوی پێوه لکاوه . به‌ڵام به داخه‌وه له لای خه‌ڵکی
کوردستان بێتێگه‌یشتن لێکۆڵینه‌وه له‌و مه‌به‌ستی به‌رهه‌مه
که ئه‌مه‌کاری ده‌سه‌ڵات و ڕۆشنفیکرانه ( له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی
ڕێزماندا ) زۆربە بایەخەوە وەر دەگیرێت، به بێ ئه‌وه‌ی بزانن
که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له‌م فیلمه ناشرین کردن و پیس کردنی
کۆمه‌ڵگای کوردییه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشکی زۆری ئه‌م
تێنه‌گه‌یشتن و لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی که‌ناڵ
چوار که ده‌بوایه وورد بینانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکردایه ،
ئەمەی قبوڵ نه‌کردایه ، چونکه ئه‌مرۆ باسی ئه‌وانه سبه‌ی
ئه‌م پلانه ده‌ستی درێژ ده‌کات بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی ری
کوردستان و له‌و ڕێیانه‌وه سه‌رکه‌وتوانه هه‌رچیان له‌ده‌ست
بێت بۆ ناشرین کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی درێخی لێناکه‌ن . r_kurd@hotmail.co.uk لەگەڵ ڕێزی رێخراوی سەر بەخۆی کورد بریتانیا 2/9/2010 سه‌رچاوه:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان |
||||||
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |