|
دەشنێ
دەبێـتە ئەستێرەی رۆتانا.

كەناڵی
(ئەلجەدید)ـی لوبنانی "دەشنێ" بە"شاكیرا"ـی كوردی وەسف دەكا، كەناڵی
رۆتاناش داوای گرێبەستی ئەلبوومەكەی دەكا، دەشنێش دەڵێت "بێ منەتم".
"دەشنێ"ـی گۆرانیبێژ راگەیاند، لەزۆربەی وڵاتانی دونیا باوەشی بۆ
كراوەتەوە، كە ببێتە ئەستێرەی گۆرانی، ئاماژە بەراپۆرتێكی كەناڵی
(ئەلجەدید)ـی لوبنانی دەكا، كە 45 دەقیقەی خایاند و تێیدا دەشنێیان
بە"شاكیرای كوردی" وەسف كرد، بەڵام ئەو بەو نازناوە هیچ خۆشحاڵ نییە و
دەڵێ "شاكیرام خۆشدەوێ و گوێی بۆ دەگرم، بەڵام دەمەوێ بەدەشنێی كوردی
بناسرێم، تا بۆ دواڕۆژ بگەم بەئاستی شاكیرا"، هەروەها دەشنێ ئەوەش
دەخاتەڕوو، لەسەردانێكی بۆ وڵاتی لوبنان لەلایەن زۆر لەكەناڵە
لوبنانییەكان داوای چاوپێكەوتن و كۆنسێرتی لێ كراوە و بەهۆی نەبوونی
كات هەموو ئەوانەی رەتكردۆتەوە، لەبەرئەوە دەشنێ گوتی "ئەگەر هەندی
لەكەناڵە كوردییەكان بەهۆی حەسادەت كلیپەكانم پەخش نەكەن و نیشانم
نەدەن، بێ منەتم، من لەكەناڵی ئەستێرەكانی دونیا داوای دەركەوتنم
دەكەن".
بەپێی زانیارییەكانی سڤیل دەشنێ لەگەڵ كەناڵی (رۆتانا)ـی لوبنانی
گرێبەستی ئەلبوومێكی گۆرانی كردووە، كە سەرجەم ئاوازەكانی لەلایەن
هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر ئامادە كراوە و تێیدا گۆرانییەكی عەرەبی
بەناوی (شیكە واوە) تۆماركردووە، كە "فادی حەداد" دەرهێنانی كلیپەكەی
بۆ دەكا و كەناڵی (رۆتانا)ـش بەنیازە لەساڵی داهاتوودا وەك ئەستێرەیەكی
نوێی شاشەكەی نیشانی بدات، بەڵام دەشنێ لەوبارەیەوە هیچ
روونكردنەوەیەكی نەدا و گوتی "ئەوەیان دەرفەت و رێكەوتن دەیزانێ".
ژیروان نوری
سهرچاوه:Dastan.se
ماڵپهری داستان
|