![]() | ||||||||||||||||
![]() |
||||||||||||||||
|
|
| |||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||
|
|
||||||
|
ناسری
ڕه‌زازی: بۆ هاوکاریکردنی هونه‌رمه‌ندانمان پێویسته ئێوه وه‌ک
ڕاگه‌یاند کار بچن له‌مسته شار‌و به‌رپرسه هونه‌ریه‌کان بپرسن.
هونه‌رمه‌ندی کورد مامۆستا ناسری ڕه‌زازی ساڵانێکی یه‌کجار زۆره له‌خزمه‌تکردنی هونه‌ری کوردا بوه ئێستاش به‌ڕێبه‌ری هونه‌ری کوردی داده‌نرێت ، هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی ئه‌وهونه‌رمه‌نده‌ی هه‌مو ژیانی ته‌رخان کردبۆ میلله‌ته‌کی ، ئێستابه به‌رهه‌مێکی نوێوه دێته‌وه لای هۆگرانی هونه‌ری کوردی،هه‌رچه‌نده له‌سه‌رئه‌م که‌ڵه هونه‌رمه‌نده بنوسرێت هێشتا که‌مه خودی قه‌ڵه‌م بێتوانایه له‌نوسین له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد، ڕێبه‌ری ئێستای هونه‌ری کوردی ، مامۆستا ناسری ڕه‌زازی،سه‌باره‌ت به‌چه‌ند پرسیارێک له‌مه‌ڕ به‌ر هه‌مه‌نوێکه‌ی وزانیاری زیاتر له‌سه‌ر گۆرانیه‌کانی ناو ئه‌لبومه‌که‌ی به پێویستمان زانی دیمانه‌یه‌ک ئاماده‌بکه‌ین له‌گه‌ڵ مامۆستای گۆرانی بێژڕێبه‌ری هونه‌ری کوردی(ناسری ڕه‌زازی) به‌چه‌ند پرسیارێک مامۆستا ناسری ره‌زازیمان هێنایه ئاخاوتن..! ئاماده‌کار: سه‌ره‌تا پێویسته سوپاسی جه‌نابتان بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌کاتی جه‌نابتانمان گرتوه‌و له‌کاتی خۆتان به‌خشیوه به ئێمه‌و ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانمانت نیشانداوه ، گه‌وره‌ییه بۆ ئێمه! ناسری ڕه‌زازی:سه‌ره‌تاسوپاستان ده‌که‌م که‌منتان به‌سه‌رکرده‌وهیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆده‌خوازم هیوادارم بتوانم وه‌ڵامی پرسیاره‌کانتان بده‌مه‌وه‌سوپاس بۆئه‌وه‌ی ئێوه‌ش له‌کاتی خۆتان ته‌رخان کردوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م دیمانه‌یه‌و گه‌یاندی به‌خوێنه‌ر.
پ) دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له
نه‌بوونی به‌رهه‌می نوێت وگه‌ڕانه‌وه‌ت به‌به‌رهه‌مێکی نوێوه
ده‌کرێت بزانین بۆچی به‌رهه‌مه‌که‌تان دواکه‌وت
له‌بڵاوکردنه‌وه که و) به‌داخه‌وه‌به‌رهه‌می کوردی ئێستاهه‌مووی له‌تورکیاچاپ ده‌کرێت وبه هه‌زار ده‌رده‌سه‌ر و ناره‌حه‌تی ده‌گاته‌وه کوردستان ، چونکه هه‌تا ئێستا نه‌یان توانیوه کارگه‌یه‌کی یاخود بڵێن کۆمپانیایه‌کی سێدی چاپکردن بێنه کوردستان کاره‌کانی له کوردستان بکات ئه‌وه له‌لایه‌ک ، له‌لایه‌کی دیکه‌ش جگه له‌وه‌ش به‌هۆی چونه‌وه بۆ کوردستان و کۆچی دوای مه‌رزیه و نه‌خۆشی خۆم که‌ئامانه هه‌موی فاکته‌رێک بوون! دواتر کاک گۆران کامیل کار بۆ گۆرانی بێژانی دیکه ده‌کات و کاره‌که‌ی من که‌مێک دواکه‌وت له‌هه‌مان کاتتدا سه‌فه‌رکردنی کاک گۆران ، هه‌رچه‌نده کاک گۆران له‌م به‌رهه‌مه‌ی مندا زه‌حمه‌تێکی زۆری کێشا. پ) چ کێشه‌یه‌کت بۆنه‌هاته‌ڕی له‌کاتی چاپکردنی به‌رهه‌مه‌که‌ت؟ و) به‌داخه‌وه ئێستادیارده‌یه‌کی دیکه‌سه‌ری هه‌ڵداوه‌ئه‌گه‌رگۆرانی بێژه‌کانی لای خۆمان گۆرانیه‌کی کوردی به‌زاراوه‌ی کرمانجی بڵین دواترله‌تورکیاچاپی بکه‌ن وله‌ژێرگۆرانیه‌که‌نه‌نوسن ئاوازی فۆلکلۆرله‌وێ ناهێلن بڵاوبکرێته‌وه‌خاوه‌ن تۆمارگاکه‌سزاده‌درێت ، بۆنمونه‌کاک ئه‌ژده‌رکاتێک گۆرانی (بێریڤان)ــی تۆمارکردئه‌وکاره‌ی نه‌کردبوشکاتیان لێکردله‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سێک ئاماژه‌ی پێدابو که ئه‌و گۆرانیه موڵکی منه، دیاره‌ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی سیاسه‌تێکی دیکه‌ی له‌پشته‌وه‌یه،کاتێک ئه‌لبومه‌که‌م ده‌به‌ن بۆ چاپ یه‌کێک له‌گۆرانیه‌کان نه‌کرابوهه‌رچه‌ندچه‌ندین جارهات وچۆ هه‌وڵیاندا بیکه‌نه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه‌نه‌کرایه‌وه، ئیدی به‌ناچاری وبه‌دڵیکی ته‌نگه‌وه‌وازمان لێهێناو ئه‌و گۆرانیه مان دانه‌نا(فه‌رامۆشمان کرد) ته‌نها ئه‌وه بو به‌داخه‌وه. پ) ئه‌لبومه‌نوێکه‌ت له‌چه‌ندگۆرانی پێک هاتوه ، وه‌به‌چ ناوێک داتان ناوه؟ و) ئه‌لبوومه نوێکه‌م له‌چوارده تراک بو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانیه‌ک نه‌کرا کردمانه سیانزه، ناوی ئه‌لبومه‌که‌شمان ناوه (ئێواره‌یه) پ) ئاواز(میلۆدی) گۆرانیه نوێکانت له‌لایه‌ن کێوه‌دانراوه؟ و) ئاوازه‌کان (میلۆدیه‌کان) هه‌ندێکیان له‌لایه‌ن خۆمه‌وه دانراوه، هه‌ندێکیشی فۆلکلۆرن وله‌سه‌ر هه‌مووی نوسراوه ئاوازی کێن و هۆنراوه‌ی کێن ! پ) ده‌کرێت ئاماژه به‌وکه‌سانه بکه‌یت که هاوکارت بون بۆئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ت؟ و) به شێوه‌یه‌کی گشتی کاک گۆران کامیل دابه‌شی کردون، یه‌کێک له‌گۆرانیه کانیش له‌لایه‌ن کاک (فاروق باپیر) دابه‌شکراوه سوپاسیان ده‌که‌م. پ) هۆکارێک هه‌بو له‌وه‌ی که کوردستان به‌جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه وه ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌کوله‌میدیاکان بینراو بیسترا؟ و) من بڕیاری وام نه‌داوه به‌ڵکو له‌به‌ر کاری مانه‌وه‌ی ئێرانی هاوسه‌رم هاتومه‌ته‌وه بۆ سوێد پ)حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ، تاچه‌ندهاوکاری هونه‌رمه‌ندان ده‌کات ، ده‌یبه‌ستمه‌وه‌تاچه‌ندهاوکاری تۆی کردوه؟
و) بۆ هاوکاریکردنی
هونه‌رمه‌ندانمان پێویسته ئێوه وه‌ک ڕاگه‌یاند کاربچن
له‌مسته‌شارو به‌رپرسه هونه‌ریه پ) ده‌کرێت بپرسین وه‌کوهونه‌رمه‌ندێکی خاوه‌ن ئه‌زموون تۆده‌ستخۆخۆشی له‌کام هونه‌رمه‌نده‌ده‌که‌یت؟ و) من ناتوانم ناوی تاکه که‌سێک بێنم ته‌نها ده‌ڵیم ئه‌وانه‌ی کاری هونه‌ری کوردی ده‌که‌ن دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که یانن وبۆ من جێگه‌ی ڕێز‌و ده‌ستخۆشیه! پ) وێب سایته‌کان ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبوندان ، هه‌ندێکیان بۆ نه‌ته‌جێگه‌ی نایاسای له‌وانه بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی نوێی هونه‌رمه‌ندان به‌کوالێتیه‌کی زۆربه‌رزو به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێک به‌کارهێنه‌ر ئه‌توانێت دایبگرێت ، وته یه‌کت هه‌یه؟ و) کێشه‌ی ئێمه ته‌نها ئه‌ووێب سایتانه نیه گرفت و کێشه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره ترمان هه‌یه ئه‌ویش نه‌بوونی یاسایه‌ک بۆکاری هونه‌ری له‌کوردستان ، ته‌نها ئه‌وه‌مان ده‌وێت ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی بێین هیچمان ناوێت وهیچ ناڵێین. پ) له‌کۆتایدا پێویسته سوپاست بکه‌ین بۆ ئه‌م دیداره‌و ئه‌م کاته‌ی بۆ ئێمه‌ت ته‌رخان کرد هیچمان نه‌ماوه جگه له‌سوپاس ! و) منیش سوپاستان ده‌که‌م ده‌ستی ماندووبنتان ده‌گوشم هیوادارم سه‌رکه‌وتوبن.سوپاسی بێپایانم بۆ ئێوه‌یه. ئاماده‌کردنی/ (بیلال سه‌نگه‌سه‌ری و زیره‌ک عبدالرحمن ) سه‌رچاوه: ماڵپه‌ری داستان |
||||||
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |