یادى تۆ یەکەم ئەلبوومى هونەرمەند گۆران سالحە

 یادى تۆ یەکەم ئەلبوومى هونەرمەند گۆران سالحە‌‌.

 

رێکەوت سەلام
Rekawt_press@hotmail.com

دواى ماندووبوونێکى زۆرى هونەرمەند گۆران ساڵح لە ئەلبوومە تازەکەى بۆیە سەبارەت بەم ئەلبوومە هونەرمەند گۆران ساڵح ڕاگەیاند: خۆش بەختانە دواى هەوڵ و ماندووبوونێکى زۆرى ئەو ستافەى کە لەگەڵ من کاریان کرد لەم ئەلبوومەدا، ئێستا ئەلبوومەکە کارى دەنگ و دیزاینى تەواوبووە و لە قۆناغى چاپکردنە. ئەلبوومەکە پیکهاتووە لە 11 گۆرانى کە 2 گۆرانى بە شێوەزارى بادینییە. بۆیە هەوڵمان داوە لەم ئەلبوومەدا بەشێوازو ستایلى جیاواز کار بکەم .. بەڵام ئەوەى جێی خۆشحالیە ئەوەیە کە زۆربەى تەمەنەکان ئەتوانن گوێی لێبگرن بۆیە ئەمەش تەمەنى سیدییەکە درێژتر دەکات، دواتر بەڕێوبەرى کارەکانى هونەرمەند گۆران ساڵح، (سامى ێەباح) روونکردنەوەى زیاتر سە بارەت بەم ئەلبوومە و ئاشکرا کردنى ناوى ئەم ئەلبوومە رایگەیاند: دواى تەواوى بوونى کارەکانى ستۆدیۆیى ئەلبوومى (یادى تۆ)ى هونەرمەند (گۆران ێالح) و بڵاوکردنەوەى یەکێک لە گۆرانیەکانى ئەلبوومەکە بە شێوەى ڤیدیۆ کلیپى بۆ کراوە بە ناوى (یادى تۆ)، ئێستا ئەلبوومەکە لە قۆناغى چاپکردنە. بە پێى ئەو پلانەى کە بۆمان داناوە، لە ماوەى چەند ڕۆژى داهاتودا ئەلبومەکە لە تەواوى کوردستان و دەرەوەى وڵاتیش بە شێوەى original بڵاودەبێتەوە. دواى چەند ڕۆژێک لە بڵاوبوونەوەى ئەلبوومەکە، پرێس کۆنفرانسێک بۆ هونەرمەند (گۆران ێالح) و ئەو ستافەى کە کاریان لە ئەلبوومەکەدا کردووە دەبەستین، بە ئامادەبوونى زۆربەى دەزگاکانى راگەیاندن. بە مەبەستى زیاتر ڕوونکردنەوەى وورد لە بارەى ئەلبوومەکە و وەڵامدانەوەى پرسیارەکانى دەزگاکانى ڕاگەیاندن.
فۆتۆ: ماهیر سنجارى

 سه‌رچاوه‌:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان