گۆرانى سەبرى بۆ جارێکی تر زیندوو کرایەوە

 گۆرانى سەبرى بۆ جارێکی تر زیندوو کرایەوە‌‌.

 

نوێکردنەوەی بەرهەمە کۆنەکان بۆتە دەرکەوتنێک بۆ کۆمەڵە کەسانێک کە ئێستا خاوەن جەماوەرێکی تایبەت لە نێو گۆرەپانی هونەرى کوردی، گۆرانى سەبرى یەکێکە گۆرانیە نەمرە رەسەنەکان، سەبارەت بە نوێکرنەوەی ئەم گۆرانیە محەمەد سوار لە لێدوانێکی تایبەتی دا رایگەیاند: ئێستا کۆتایم هێناوە بە نوێترین کارى کلیپی خۆم بە ناوى (سەبرى) کە بەرهەمێکی فۆلکڵۆرە و بە شێوازی نوێ گوتوومەتەوە، ئەم بەرهەمە لە ستۆدیۆ( میلۆدی) کارى دەنگی بۆ کراوە و کارى دابەش کردنی موزیکیش لە لایەن) سرود فواد)ەوە بۆی ئەنجام دراوە ، محەمەد وەک خۆی دەڵێت کارى کلیپی کۆتایی پێهاتووە و پەنا بەخوا لە داهاتوویەکی نزیک بڵاوی دەکەمەوە، جێگاى ئاماژە پێدانە کارى مۆنتاژی ئەم گۆرانیە لە لایەن مۆنتێرى بە توانا( کاروان زامدار)ەوە بۆی ئەنجام دراوە.
رێکەوت سەلام

 سه‌رچاوه‌:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان