خاوه‌نی مێژوویه‌کی
ئه‌وه‌نده دوور‌و درێژ نه‌بووین له ڕاگه‌یاندن و میدیا
تێڤێکاندا،ته‌نیا خاوه‌نی چه‌ند که‌ناڵێکی ناوخۆی (6تا7)
کاتژمێری سنورداری شهوانهبووین له‌دوای ڕاپهڕیني ساڵي 1991
که چی تۆ توانیت باڵی هونه‌ری گۆرانیت واڵاکه‌ی و به‌رزه فڕ
به‌ئاسمانی هونه‌ری گۆرانی گوزه‌ربکه‌ی.
نه( سێ دێ و دێڤێدێ) مان بیستبوو یان دیتبوو که‌چی له ماڵ و
شه‌قامی شار باس باسی ناوی تۆ و ده‌نگی زوڵاڵت ده‌بیسترا،
بڕوابکه‌ن له‌و سه‌رده‌مه باس له (مپ3)کرابا وه‌ک باس کردن
بێ له چوونه سه‌ر مانگ،چونکه ئامێرێکی هێند نامۆ ده‌بوو
له‌وسه‌رده‌مه به‌ڵام (شه‌مامه‌و شلێره) له‌و
سهردهمهبهبێ ئه‌م ئامێرانه‌ش زۆر بهزوویي که‌وته سه‌ر
وێردی زۆربه‌ی گه‌نجان و ئاشنایانی گۆرانی سنووری ئه‌م
تیڤییانهی ئه‌م گۆرانییه‌یان په‌خشده‌کرد.ئێستا له‌وانه‌یه
دوودڵ بن له‌وه‌ی باس له کام هونه‌رمه‌ند ده‌که‌م ،چونکه
خاوه‌نی ئه‌م گۆرانیه‌ش ناتوانێ ڕاسته‌و خۆ په‌نجه بۆ ئه‌و
هونه‌رمه‌نده هه‌ڵبڕێ که شه‌مامه‌و شلێره‌ی چڕییه،له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانيیه فۆلکلۆره‌و زیاتر له هونه‌رمه‌ندێکیش
ئه‌و گۆرانییه‌ی خوێندووه.
دوا به‌دوای شه‌مامه‌و شلێره .....بۆ یه‌که‌م جار گۆرانی
(له‌خۆبایی به‌جواني ئه‌مڕۆت مه‌نازه)که‌وته به‌رگوێی
شه‌یدایانی هونه‌ری گۆرانی بۆ به‌یانی به‌چه‌ند ووشه‌یه‌ک له
گۆرانيهکه یاخوود بهمنگهمنگی مۆسیقاي ئاوازی گۆرانیه‌که
له‌سه‌ر زاری خه‌ڵک دووباره ده‌بۆوه،هه‌ر زوو گۆرانیه‌که
کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر گوێگراني خۆي کرد،بێگومان ئێستا باش
ده‌زانن و ئاشکرایه لاتان مه‌به‌ستم کام هونه‌رمه‌ندی گۆراني
بێژه به‌دڵنياییه‌وه هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش (ماهر حه‌مه‌د
ئه‌مین)ه‌دوای ئه‌و گۆرانییه ناوێکی باش و دیاری مه‌یدانی
بوواره‌که بۆخۆي داگیرکرد ،له‌وسه‌رده‌مه بووه ناوێکی
بریسکه‌داری هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای کوردي،به ماوه‌یه‌کی
که‌م و ته‌مه‌نێکی گهنجانهوهش،ئه‌مه‌ش خۆي له‌خۆییدا
گۆڕانکاریه‌کی به‌رچاو بوو له‌و سه‌رده‌مه گه‌نجیش له‌م
بوواره‌دا هاوشانی ئه‌زموونداره‌کان جه‌ماوه‌ر به‌ده‌نگی
ڕه‌سه‌نیان شادبکهن.
هه‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ش بوون وای کرد هونه‌رمه‌ند زیاتر به‌دووا
داچوون و ووردبین تربێ،وه سووربێت له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی
کاری چاکترو پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌می گۆرانی جوانتر و
پێرفێکت،هونه‌رمه‌ند توانی له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌کانی
سه‌ده‌ی ڕابڕدوو شاکارێکی هونه‌ری گۆرانی به‌رهه‌م بێنێ که
به‌هاوکاری هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر (ئاره‌زوو ئیسماعیل)به
ئاوازێکی دڵگیرانه و وه به شعرێکی جوان و سه‌رنج ڕاکێش
به‌ناوی( مه‌نفا )له‌لایه‌ن شاعری نوێخواز (د.ڕه‌فیق سابیر)که
وه‌ک گۆرانی به‌ناوی گۆراني سێوه‌خانێ ناسراوه ،سێوه‌خانێ وای
کرد که به‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت و خێرا هونه‌رمه‌ند ماهر
به‌ره‌و لوتکه بهڕێخا،ئه‌م گۆرانییه تا ئێستاش هه‌ر به
نه‌مري ماوهتهوهله هه‌موو وه‌رزێکی بيرهوهری هونه‌ری
گۆرانیدا چه‌که‌ره‌ده‌کا و هه‌رگیز له‌یاد ناچێ.
بێگومان هونه‌رمه‌ند کاک ماهر له تێکۆشانی هونه‌ری
نه‌وه‌ستاوه‌و له‌دوای سێوه‌خانێ به‌رهه‌می نوێ تری داهێناوه‌و
به‌رده‌وام بووه له کاری نوێ و به‌رهه‌م هێنانی گۆرانی نوێ
،بهڵاموهک گوێگرێکي گۆرانیه‌کانی هونه‌رمه‌ند هه‌ستم
نه‌کردووه کاک ماهر توانیبێتي له سنوری سێوه‌خانێ تێپه‌ڕ
بکامهبهست لێره ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که هونه‌رمه‌ند
سه‌رکه‌وتووی له‌ده‌ستا دابێت چونکه هونه‌رمه‌ند هه‌میشه
وویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م هه‌نگاو بنێ و به ستایلی نوێ
هونه‌ری گۆرانی په‌یڕه‌و بکا ،،له‌وانه‌يه لێره مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌بێ ئه‌م ستایله گۆرانیه نوێیانه‌ی کاک ماهر هه وڵي
بۆداون نه‌یان توانیبێت هه‌نگاوي تر هونه‌رمه‌ند بۆ لوتکه
به‌رن دوا سیدی کاک ماهر که پێشکه‌شی کردووین،کاری جوانن و
ماندووبوونی پێوهدییاره،به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک نمونه باس له
گۆرانی دڵ ئاوێنه‌ی دڵه بکه‌ین تێکڕای گۆرانییه‌که زیاتر
لایه‌نی سیناریۆ و کڤالێتی کلیپ نه‌یتوانیوه هیچ زیادکردنێک
بۆ ده‌نگ و ڕه‌نگ و داهێنانی به‌توانایی هونه‌رمه‌ند بکا وه
کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆشی نه‌کردۆته سه‌ر گوێگرانی ده‌نگی،به
به‌راورد له‌گه‌ڵ هونه‌ری گۆرانی سه‌رده‌م له ناو دوو که‌وانه
،ئه‌م به‌رهه‌مه ڕووه به‌تواناو ده‌نگه پڕ سۆزهکهي کاک
ماهري ده‌ر نه‌خستووه،چونکه پێگه‌ی هونه‌رمه‌ند زۆر له‌وه
به‌رزتره تا ئه‌م به‌رهه‌مه بتوانێ ههنگاوێکی دی به‌رزی
کاته‌وه،،هیوادارم له ئایینده به به‌رهه‌می به پێزي له
ئاستی سێوه‌خانێ و گۆرانیه شیرینهکانیتر جوانتر‌و پێ ئاشنا
کات ،د?نیام له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند ماهر هه‌ميشه له خه‌می
هونه‌ری کوردی وله خه‌مي دڵخۆش کردنی گوێگرانی ده‌نگه
ڕهسهنهکهيهتی و دڵنیاشم به ڕه‌خنه‌گرتن ئاسوودهیهو
به‌سنگی فراوان گوێ له حه‌زه‌کان و داخوازییه‌کانی مهمانان
ده‌گرێ که‌هه‌میشه دڵمان به ده‌نگی شاده،دڵنیاش به له‌ده‌نگ
و که‌سایه‌تی هونه‌ری هه‌ر لهلوتکهدای.
هاوکار حه‌وێز
2010/03/01
hawkar.hawez@gmail.com
سه‌رچاوه:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان