هەولێر/ زریان خەتاب
فۆتۆ/ خالید محەمەد
لەساڵی 1986ەوە هاتۆتە ناو دونیای هونەر و لەتەمەنێکی منداڵیدا
دەستی بە گۆرانی ووتن کردووە ولەزۆربەی ئاهەنگەکانی ساڵانی
هەشتا و نەوەدەکانی شاری هەولێر بەشداربووە و لەگەڵ هەریەکە لە
هونەرمەندانی گەوەری کورد مامۆستا مشکۆ و محەمەد ئەحمەد
ئەربیلی و ئەکرەم جوزری و نیزام شوکر و عارەب عوسمان و
ئەردەلان بەکر و زیاد ئەسعەد و چەندین هونەرمەندی تر بەرهەم و
چالاکی هونەری تۆمارکردووە و لەشاری کەرکوکیش لەگەڵ هونەرمەندی
گەورەی عێراق کازم ساهر بەشداری لە ئاهەنگێکی فراوانی
جەماوەریداکردووە.
هونەرمەند عیماد سەمەد ناسراو بە کچک عیماد یەکێکە لە
هونەرمەندە گەنجەکانی شاری هەولێر و لە ساڵی 1986ەوە هاتۆتە
ناو دونیای هونەر و دوای تۆمارکردنی چەندین ئاهەنگ و گۆرانی
تەنیاو بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندانی کورد لەساڵی 1998رودەکاتە
هەندەران و لەولاتی سوید نیشتە جێدەبێـت،لەئێستاشدا بەمەبەستی
چەن کارێکی هونەری گەراوەتەوە هەرێمی کوردستان و سەرقاڵ
تۆمارکردنی دوو گۆرانی تازەی خۆیەتی کەکارەکانی ئەم بەرهەمانە
بەکۆتا هاتوە و بەنیازیشە کاری ڤیدیۆکلیپیان
بۆبکات،لەلێدوانێکیدا کچک عیماد ووتی:بەرهەمەکان بریتین
لەگۆرانی کۆچ لە هۆنراوەی هەرێم یاسین و ئاوازی ئاراس کۆیی و
گۆرانی گوڵم لە هۆنراوەی برزۆ خەتات و ئاوازی گەلەری تورکی و
دابەشکردنی موزیکی گۆرانیەکان لەلایەن محەمەد یاسین هونەرمەندی
گەنجی موزیک ژەن ئەنجامدراوە و کاری تۆماری دەنگ و موزیکیش
لەلایەن ئاکۆ عومەر ئەندازیاری دەنگ لەستۆدیۆی میلۆدی
تۆماردەکرێـت و موزیک ژەنانی بەرهەمەکانیش چەند هونەرمەندێکی
پەنجە رەنگینی موزیک ژەنی گەنجی شاری هەولێرن،ووتیشی دەمێکە
سەرقاڵی ئەو بەرهەمانەمم و لە ئێستادا کارەکانم بۆئەم دوو
گۆرانیە کۆتایی پێهاتوو بەنیازیشم لە کوردستان یان لەدەرەوە
کاری ڤیدیۆکلیپیان بۆبکەم ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم دوو بەرهەمەی
لەسەر ئەستۆی خۆیەتی و هیچ لایەن و ناوەندێکی هونەری هاوکاریان
نەکردووە..
سهرچاوه:Dastan.se ماڵپهری داستان