![]() | ||||||||||||||||
![]() |
||||||||||||||||
|
|
| |||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||
|
|
||||||
|
هونه‌رمه‌ند
قادر ئه‌سعه‌د ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی سوید سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی
به‌رهه‌مێکی نوێیه بۆ ئه‌م ساڵ.
هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی دا نوێترین کاری هونه‌ری خۆی به داستان راگه‌یاند، ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاتی سوید سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی به‌رهه‌مێکی نوێیه بۆ ئه‌م ساڵ که به‌رهه‌مه‌که پێک هاتوه له 9 گۆرانی که هه‌مویان پێکهاتون له ئاوازی نوێ بۆ یه‌که‌م جار،دابه‌شکردنی گۆرانیه‌کان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زمون کاک ڕۆسته‌م جه‌یلانه ئه‌م به‌رهه‌مه له وڵاتی تورکیا کاری موزیکی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت به شێوه‌ێکی پڕۆفس به سه‌رپه‌رشتی هونه‌رمه‌ند کاوه کاوانی ئاوازه‌کان له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی به توانا قادر ئه‌سعه‌د وهه‌روه‌ها ڕۆسته‌م جه‌یلانه سه‌رجه‌م شیعره‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د نوسراوه، وه‌کو ئاشکرایه هونه‌رمه‌د قادر ئه‌سعه‌د بۆ باشێک له هونه‌رمه‌نده به توانایه‌کان شیعری نوسیوه، وا چاوه‌روان ده‌کرێت دوو گۆرانی له‌م به‌رهه‌مه‌ده بکرێت به ڤیدیۆ کلیپ له له‌لایه‌ن کۆپمانیاێکی وڵاتی که‌نه‌دا له شاری ڤانکۆڤه‌ر، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که کۆی خه‌رجی ئه‌م به‌رهه‌مه له سه‌ر ئه‌رکی خۆیه‌تی هه‌ر بۆ خۆشی ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌ی جێبه‌جی ده‌کات هه‌روه‌کو به‌رهه‌مه‌کانی تری، جێگای باسه هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د به‌رهه‌می ئه‌لبومی که‌رکوکی به شێوه‌ێکی زۆر شایسته‌و شارستانی بڵاوکرده‌وه که ئێستا خه‌ریکه ئه‌مه ده‌بێته نه‌ریتێکی نوێ له نێو هونه‌رمه‌ندان بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان له کۆتایدا هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه که بۆ ئاهه‌نگه‌کانی نه‌ورۆز ئاماده‌یه بۆ سازدانی چه‌ند ئاهه‌نگێک به‌ڵام تاکو ئیستا له گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک گرێبه‌ستی کۆتایی نه‌به‌ستووه. تێبینی له ڕێگای ئه‌م ئیمه‌یله‌وه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به هونه‌رمه‌ند قادر ئه‌سعه‌د بکه‌ن. kaderasaad@hotmail.com سه‌رچاوه:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان |
||||||
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |