كه‌ركوك ئه‌و شاره‌ی بۆته
ئومێدی هه‌ر كوردێك و هه‌موو له‌چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌داین كه
رۆژێك بێت بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شى كوردستان، به‌حه‌سره‌ته‌وه
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كوردپه‌روه‌رن پڕ به‌گه‌روویان هاوارى
به‌كورد بوونى كه‌ركوك ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات
له‌به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا، كه‌به‌رهه‌مى كه‌ناڵى كوردسات-ه،
به‌هه‌ستێكی رۆمانسی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه شاری كه‌ركوك
ده‌گرێته ئامێزی به‌به‌رهه‌مى (نامه‌یه‌ك بۆ كه‌ركوك) وه‌فاو
دڵسۆزیی و نیشتمانپه‌روه‌رى هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم خه‌یاتى
باوكى دووپاتده‌كاته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌هۆنراوه‌ی نه‌ورۆز عه‌باس-ه‌و ئاكۆ عه‌زیز
له‌ولاتی ئه‌ڵمانیا كاری ئاواز‌و میوزیكی بۆ كردووه.
نه‌ورۆز عه‌باس-ی شاعیر له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌وه وتی:
ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م به‌هه‌ستێكی كوردانه‌وه (10) ساڵ
له‌مه‌وپێش له‌هه‌نده‌ران بۆ ئه‌و شاره‌ی كه له‌وه‌ته‌ی
هه‌یه به‌ده‌ستی رژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان ئازار
ده‌كێشێت نوسیووه، ئه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه هه‌روه‌ك چۆن
وه‌ك ئه‌ركێك له‌سه‌ر شانی سیاسییه‌كانمان پێویسته داوای
كوردستانی بوونی كه‌ركوك بكه‌ن له‌ڕێگه‌ی هونه‌رو
ئه‌ده‌به‌یشه‌وه پێویسته ئه‌م هه‌ڵوێسته ره‌نگبداته‌وه.
سه‌رچاوه:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان