رۆژنامەنووسی بوارى هونەرى "مەسعودى مەلا هەمزە" یەکەم کتێبی
خۆی بەچاپگەیاند.
کتێبی "تا دڵ دەوەستێ- ژیان و بەرهەمەکانى سەفوەت جەراح 1935-
2010" کە قەبارەکەى "100" لاپەڕەیەو لە ئامادەکردنى مەسعودى
مەلا هەمزەو بەرهەمى بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر بوو لە چلەى
ماتەمینى هونەرمەند سەفوەت جەراج دابەش کرا.
لەبارەى ئەم کتێبەوە مەسعودى مەلا هەمزە گوتى: "وەکو لە پێشەکى
کتێبەکەمدا نووسیومە بڕیاربوو ئەوکارە بەر لە مەرگى هونەرمەند
بکرێ، بەڵام بەداخەوە بەهۆی سەرقاڵبوونم بە گەشتەکەم بۆ
ئەمریکا نەمتوانى ئەوکارە بکەم، بۆیە دواى گەڕانەوەم بە
هاوکارى بنەماڵەى هونەرمەند و بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر ئەم
کتێبە چاپکرا".
مەسعودى مەلا هەمزە گوتیشی: هەوڵمداوە لەم کتێبەدا بە شێوەیەکى
جیاواز کاربکەم هەر لە ناوەکەى و ناوەرۆکى کتێبەکە، بۆیە
هەوڵمدا ئەو کتێبە دابەش بکەمە سەر چوار بەشی سەرەکى کە بریتى
بوون لە:"ژیان و بەرهەمەکانى هونەرمەند، بەشێک لە دیدارە
رۆژنامەوانیەکانى هونەرمەند، ئەو وتارانەى لەدواى مەرگى
هونەرمەند نووسرابوون، پاشکۆی وێنە و دیکۆمێنتەکان" و دواى
کارکردنێکى زۆر لەسەر ئەرکى بەڕێوەبەرایەتى شانۆی هەولێر
چاپکرا".
شایانى باسە مەسعودى مەلا هەمزە رۆژنامەنووسێکى بوارى
هونەرییەو ماوەى زیاتر لە 3 ساڵە لە راگەیاندن کاردەکاو
بەرپرسی بەشی هونەرییە لە هەفتەنامەى بەدرخان، هەروەک تا ئێستا
لە چەندین شانۆگەرى و فیلم و چالاکى هونەرى وەکو بەرپرسی
راگەیاندن کارى کردووە".
سهرچاوه:Dastan.se ماڵپهری داستان