سمكۆ
فه‌یزی رایگه‌یاند له‌ئێستادا سیدییه‌كی ئاماده‌كردووه كه
له(10) گۆرانی پێكهاتووه، چه‌ند گۆرانییه‌كیان خۆی ئاوازی بۆ
داناون و چه‌ند گۆرانییه‌كیشی له‌لایه‌ن كارزان كامیلء گۆران
كامیل كاری ئاوازدانانی بۆ كراوه.
سمكۆ سه‌باره‌ت به‌ناوی سیدییه‌كه‌شی پێیوتین: تا كاتی
بلاوكردنه‌وه‌ی حه‌ز ناكه‌م ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌مء به‌بۆنه‌ی
جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه پێشكه‌شى گوێگرانمى ده‌كه‌م.
سمكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كلیپێكی به‌ناوی (بوت)
ئاماده‌كردووه‌و به‌مزوانه له‌كه‌ناڵه‌كان بلاوده‌بێته‌وه.
هونه‌رمه‌ندی لاوی بۆكانی له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وێرای
ره‌خنه‌گرتن له‌كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی كوردستان، وتی:
به‌داخه‌وه كه‌ناڵه‌كان سه‌باره‌ت به‌موزیكء گۆرانی رۆژهه‌لات
كه‌مته‌ر خه‌من، ته‌نیا كوردسات نه‌بێت، به‌راستی به‌رنامه‌ی
میلۆدی كه له‌لایه‌ن برایم ئه‌حمه‌د-ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێـت
بایه‌خێكی زۆر به‌موزیكء گۆرانی كوردستانی رۆژهه‌لات ده‌دات
كه لێره‌وه سوپاسی ده‌كه‌م.
شایانی باسه سمكۆ فه‌یزی ساڵی (1980) له‌شاری بۆكان
له‌دایكبووه‌و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه سه‌رقاڵی كاری
موزیكء گۆرانیوتنه‌و تائێستا چه‌ندین ئاوازی بۆ هونه‌رمه‌ندانی
وه‌ك تاهیری خه‌لیلی و سامان نوری و مه‌نسور كاویانی و چه‌ندین
هونه‌رمه‌ندی لاو داناوه‌و ئێستاش له‌شاری بۆكان ده‌ژىء
سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه.
جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان