تاجی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاریان

 

 تاجی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاریان‌‌.

 

دواى ئه‌وه‌ى ئاریان كه‌ریم له‌وه‌رزى سێیه‌مى كوردستاردا پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا، یه‌كه‌مین به‌رهه‌مى به‌ناوى (تاج) بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید تۆماركرد.ئه‌م به‌رهه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌كاره‌كانى یه‌كه‌مین ئه‌لبوومى ئاریان كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركى كوردسات به‌رهه‌م ده ‌هێنرێت.تاج له‌تێكستى ئارى عبدول له‌تیف-ه‌، هونه‌رمه‌ند نیاز نورى ئاوازى بۆ داناوه‌و هێمن حسێن كارى ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ كردووه‌.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ كه‌ ئێستا له‌قۆناغى كلیپكردندایه‌، سیروان محه‌مه‌د كارى وێنه‌گرتنى بۆ ده‌كات و له ‌ستۆدیۆى میلۆدى تۆماركراوه‌، ئاكۆ عومه‌ر كارى ئه‌ندازیارى ده‌نگى بۆ كردووه‌و بڕیاره‌ له‌رۆژى(16/3/2010) دا به‌بۆنه‌ى یادى (22) ساڵه‌ى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بلاوبكرێته‌وه‌.

راسان کۆیی

 سه‌رچاوه‌:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان