هەواڵێکی زۆر زۆر بە پەلە

 هەواڵێکی زۆر زۆر بە پەلە‌‌.

 

زوڕنا ژەنەکانی ئەژدەر سیریان زۆر خواردوە!

کەسێک ئەم نونیشانەی سەرەوە بخوێنێتەوە وا هەست دەکات کە  کورد دەبێت بە دەوڵەت یان ماددەی ١٤٠ جێبەجێ دەکرێت وکەرکوک ڕزگاری یەکجارەکی دەبێت یان حکومەتی نوێی عێراقی تەشکیل دەکرێت و سەرۆک وەزیران دەدرێت بە کورد لە بەغداد  یان نێجێروان بارزانی لە جیاتی بەرهەم دەبێتەوە سەرۆک وەزیران یان بزووتنەوەی گۆڕان هاتۆتەوە ناو یەکێتی یان عەرەبەکان هجومی سەر کوردستان دەکەن،،،،،،،،هتد!

با بێینە سەر ئەصڵی مەوزوع

من نازانم  بڵاوکردنەوی بەرهەمی هونەرمەندێک  بۆدەبێت هەواڵێکی بە پەلە بێت ، ئاخر ئێمەی کورد دیارە لە ماڵەوە تەنها بۆ چاوەڕونی بەرهەمێکی ئەژدەر دانیشتووین ،موشکیلەی کارەبا وئاومان نەماوە هەموومان لە شوقەی جوانو گەوەرە دانیشتوین خەمی پەیداکردنی نانی بەیانیمان نیە و هەموو شەوێکی خواش لە گەڵ خێزانەکانمان لەم باڕ بۆ ئەم ڕێستوڕانگە تێیدا دسوڕێینەوە گوێ لە گۆرانیە کۆپیکراوەکانی ئەژدەر دەگرین ، ئاخر کەس نا ئەژدەرێک کە هەمیشە لە چوار چرا ی هەولێر کەوتوە بۆجێگای گەڵتەی کرێکارەکانی ئەم هۆتێلە ناویان ناوە (موقیمی استعلامات) ی هوتێل چوار چرا ئاخر شەرم ناکەی بەو پارەیەیی کە وەکو دەرۆزەێک لە وەزارەتی ڕۆشنبیری  بە فێل و دەست ماچ کردن وەرت گرت بۆ ئەوەی بەرهەمێک بڵاوکەیتەوە کەچی دوایی کەس نازانێت چیت کرد ،کەسێکی وەک تۆ کە فەشەلت هێنا لە بەرنامەکەت ئێستا بۆ ئەوەی بەرنامەێکی لەم چەشنە وەرگریتەوە پەنا بۆ زۆر شتی خەتەر ناک دەبەیت ئەوە نیە دیسان هاتویتە ژێر باڵی ڕەحمی ئامانج کەمال و دەستت کردووە بە پاڕانەوەو ماچ کردن ، برا گیان بۆ خۆت بگەڕێرەوە بۆ دانیمارک و کار لە پیزا کەبابەکەت بکە زۆر شەریفترە نەوەک خەڵکانێک فێر بکەی هەواڵی بە پەلەت بۆ بنووسن یان هەر خۆت بە کۆپیوتەرەکەت نوسیوتە؟ ، بەڵام نامەوێت بوختانت پێ بکەم بەم مانگی ڕەمەزانە و بە دەمی بە ڕۆژومەوە ،

پەلەمەکە پەلەمەکە  بەم جۆرە سەرمان گێژ مەکە

تۆ ئەوە نیت ئەژدەر گیان    بەڕیکلام خۆت گەورە مەکە

بلە

چاودێرێکی هونەری

 سه‌رچاوه‌:Dastan.se ماڵپه‌ری داستان