|
له‌م وانه‌یه فێری
ئه‌وه ده‌بین که چۆن کۆمپیوته‌ره‌که‌مان فۆرمات
بکه‌ین،windows
کۆنه‌که بسڕینه‌وه
windows
تر بخه‌ینه سه‌ر کۆمپیته‌ره‌که،
هیواداریم سودی هه‌بێت....
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست
به هه‌نگاوه‌کان بکه‌یت تکایه بابه‌ته‌که جوان
بخوێنه‌وه وه به‌جوانی سه‌یری وێنه‌کان بکه تا
له‌کاتی ئه‌نجامدانی کاره‌کانت
هیچ کێشه‌یه‌کت بۆ دروست نه‌بێت، یان
باشتروایه ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌یه پرینت بکه‌یت تا
له‌کاتی ده‌ست کردنت به فۆرمات کردن و دانانی
windows
هه‌نگاو به هه‌نگاو
بخوێنیه‌وه وه سه‌یری وێنه‌کان بکه‌یت ئه‌و
کاته کێشه‌ت بۆ دروست نابێت. دوای خوێندنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌که ته‌واو تێگه‌یشتنت
ده‌ست بکه به فۆرمات کردن و دانانی
windows
نوێ بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت.
تێبینی//
من باسی هه‌نگاوه‌کانی چونه ناو
BIOS نه کردوه تا
بابه‌ته‌که زۆر قورس نه‌بێت له به‌ر چاوت چ
کاتێك پێویست ده‌کات بچیته ناو
BIOS ده‌ست کاری بکه‌یت؟؟؟ کاتێك
CD
ی windows
ئه‌خه‌یه سه‌ر کۆمپیوته‌ر جارێکی تر
دایدهگیرسێنیهوه به‌ڵام
CD که
ئیشناکات واتا وه‌ك پێشوو windows
ئه‌کرێته‌وه له‌م کاته‌دا ئه‌بێت له
BIOSده‌ست
کاری ئه‌وه بکه‌یت که
CD ROM له
سه‌ره‌تا بخوێنێته‌وه.
1-
CD windows
که بخه‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت پاشان
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکوژێنه‌وه جارێکی تر
دایگیرسێنه‌وه.
2- دوای
داگیرسانه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که چه‌ند جارێك ده‌ست
بنێ به دوگمه‌ی
[ENTER] له
سه‌ر
Keyboard که تا شاشه‌که وه‌ك ئه‌م
وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت، پاشان ده‌ستکاری
هیچی تر مه‌که چه‌ند چرکه‌یه‌ك چاوه‌ڕێ بکه.

3-
دوای چه‌ند
چرکه‌یه‌ك شێوه‌ی شاشه‌که‌ت وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی
خواره‌وه پیشان ده‌دات.
ئێستا 3
هه‌ڵبژاردنی داوه پێت ئه‌بێت یه‌کێك له‌مانه
له‌م 3 شته هه‌ڵبژێریت.
1-
[ENTER]
مانای به‌رده‌وام بوونه.
2-
[R]
مانای چاککردنه‌وه‌ی
windows کۆنه‌که‌ته.
3-
[F3]
مانای وازهێنان له کاری فۆرمات
کردن.
ئێمه ئه‌مانه‌وێت
کۆمپیوته‌ره‌که فۆرمات بکه‌ین که‌واته تۆ ئه‌بێت
له‌سه‌ر
Keyboard که ده‌ست بنێت به
دوگمه‌ی
[ENTER].

4-
دوای ئه‌وه‌ی
ده‌ست ئه‌نێیت به دوگمه‌ی
[ENTER] شاشه‌یه‌کی
وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت پیشان ده‌دات،
ئه‌م جاره دوو رێگای داوه پێت.
1-
[F8]
مانای رازی بوونه.
2-
[esc]
مانای رازی نه‌بوونه.
تۆ ئه‌بێت له‌سه‌ر
Keyboard
که‌ت ده‌ست بنێیت به دوگمه‌ی
[F8]
تا کاره‌که‌ت بۆ ته‌واو بکات.

5-
دوای ئه‌وه‌ی
ده‌ست ئه‌نێیت به دوگمه‌ی
[F8]
شاشه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت پیشان
ئه‌دات.
تێبینی//
ئه‌گه‌ر
HHD کۆمپیوته‌ره‌که‌ت
له یه‌ك به‌ش زیاتر بوو ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌و به‌شه
هه‌ڵبژێریت که ئه‌ته‌وێت فۆرمات بکه‌ی وه
windows که‌ی له سه‌ر
دابنێیت. وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه له یه‌ك
به‌ش زیاتره واتا
[:C:] [D]
به‌ڵام ئێمه
[:C
] هه‌ڵبژاردوه تۆش
[:C
] هه‌ڵبژێره، بۆ هه‌ڵبژاردنی
به‌شه‌کان سه‌یری
Keyboard
که‌ت بکه له به‌شی خواره‌وه‌ی ده‌ستی راست چوار
دوگمه هه‌یه که ههردوگمهیهکی ئاراسته‌یه‌کی
له‌سه‌ره به‌م دوگمانه یه‌کێك له به‌شه‌کانی
هه‌ڵبژێریت.
6- دوای
هه‌ڵبژاردنی یه‌کێك له پارتیشنه‌کان واتا
[: C]
یان [:D ]
له‌سه‌ر Keyboard
که
ده‌ست بنێ به دوگمه‌ی
[ENTER] بۆ
به‌رده‌وام بونت له کاره‌که‌ت.

7-
دوای داگرتنی
دوگمه‌ی
[ENTER] شاشه‌که‌ت شێوه‌کی
وه‌ك ئه مه‌ی خواره‌وه پیشان ئه‌دات، لێره‌دا
ئه‌بێت یه‌کێك له جۆره‌کانی فۆرمات هه‌ڵبژێرین
که ناویان
[NTFS] یان
[FAT]
به‌ڵام تۆ
[NTFS]
هه‌ڵبژێره وه‌ك ئه‌م شێوه‌ی
که له وێنه‌که‌دا هه‌یه وه فۆرمات
[NTFS]
دوو جۆری هه‌یه.
1- خێرا واتا
[Quick]
2-
هێواشه وه من له وێنه‌که هێواشهکهمان
هه‌ڵبژاردووه ئه‌میان باشتره تۆش سه‌یری
وێنه‌که بکه ئه‌م شێوه‌ی فۆرمات هه‌ڵبژێره،
پاشان ده‌ست بنێ به دوگمه‌ی
[ENTER] بۆ
به‌رده‌وام بۆنت.

8-
دوای ده‌ست نان
به دوگمه‌ی
[ENTER]
ده‌ست ئه‌کا به فۆرمات کردنی ئه‌و به‌شه‌ی
هه‌ڵتبژاردووه وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه
دیاره ئه‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌یت هه‌تا ته‌واو
ده‌بێت، وه ده‌ست کاری هیچ شتێك مه‌که خۆی
کاره‌کانت بۆ ده‌کات.

9-
دوای ئه‌وه‌ی
فۆرمات ته‌واو ده‌بێت ده‌ست ئه‌کات به
دامه‌زراندنی
windows وه‌ك
ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه دیاره تۆ پێویست ناکات
هیچ شتێك بکه‌یت چاوه‌ڕێ به تا کاری
SETUP
ته‌واو ده‌بێت وه ده‌بێت
100%.
10-
دوای ئه‌وه‌ی
که SETUPته‌واو
بوو که گه‌یشته
100%
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌کوژێته‌وه خۆی جارێکی تر
ده‌ست ده‌کات به ئیشکردنه‌وه، پێویست ناکات تۆ
هیچ شتێك بکه‌یت هه‌ر وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی
خواره‌وه دیاره.
11-
دوای
داگیرساندنه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که ده‌بینین
windows
له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌مان دامه‌زراوه هه‌ر وه‌ك
له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه دیاره به‌ڵام هێشتا
کاری دیکه‌ی ماوه بیکه‌ین.
12-
دوای ته‌واو
داگیرسانه‌وه‌ی
windows ده‌بینین
شاشه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌چێت ئه‌وه مانایی ئه‌وه‌یه که هێشتا
به‌رده‌وامه له
Install کردن
تۆ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌یت که کاته‌که‌شی له
ژێره‌وه نوسراوه چه‌ند ئه‌خایه‌نێت.
13-
ئه‌مه‌ش
وێنه‌یه‌کی تره که هه‌ر به‌رده‌وامه له
Install
کردن.
14-
دوای ته‌واو
بوون ئه‌م به‌شه‌ی سه‌ره‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌کی وه‌ك
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت ده‌داتێ لێره‌دا ده‌توانیت
زمانه‌که‌ی تر بۆ
windos زیاد
بکه‌یت ئه‌گه‌ر ئێستاش نه‌ی که‌یت کاتێکی تر
ده‌توانیتت بیکه‌یت، تۆ ئێستا نیشانده‌ری مشکه‌که
بخه‌سه‌ر
NEXT کلیك بکه.
15-
دوای کلیك کردن
له‌سه‌ر
NEXT شێوه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌م
وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت پێشان ده‌دات، ده‌بێت ئه‌م
دوو بۆ شایه پڕبکه‌یته‌وه یه‌کیان ناوت بنووسه
ئه‌وه‌ی تریان ماڵه‌وه، یان به که‌یفی خۆت شتێك
بنووسه چونکه گرینگ نیه هه‌رشتێك بێت، پاشان
نیشانده‌ری مشکه‌که بخه سه‌ر
NEXT کلیك
بکه بۆ به‌رده‌وام بونت.
16-
دوای ئه‌م
کرداره‌ی سه‌ره‌وه داوای ژماره‌ی
windows
که‌ت لێ ده‌کات که بریتیه له 5 خانه‌ی بۆش هه‌ر
وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه دیاره ده‌بێت بیان
نووسیت، وه هه‌موو
CD windows
ئه‌م ژماره‌ی له‌گه‌ڵه تۆش ژماره‌کان له خانه
به‌تاڵه‌کان بنووسه پاشان کلیك له‌سه‌ر
NEXT
بکه تا به‌رده‌وام بیت له
کاره‌که‌ت.
17-
ئه‌م جاره‌یان
داوای ناوی کۆمپیته‌ره‌که‌ت لێ ده‌کات ده‌توانیت
هیچ نه‌نووسیت وه‌ك خۆیی وازی لێ بینیت، وه
له‌خواره‌وه‌ش ده‌توانیتت
Password تایبه‌ت
به‌خۆت دابنێیت یان ده‌توانیتت هیچ نه‌نووسیت کلیك
له‌سه‌ر
NEXT بکه.
18-
پاشان
شێوه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ دێت
ئه‌وه‌یان ئۆتۆماتیك له‌گه‌ڵ زمانی
windows
دێت تۆ ده‌ست بنێ به
NEXT
تا به‌رده‌وام بیت، دوای ئه‌مه
په‌نجه‌ره‌یه‌کی ترت بۆ دێت تۆ ئه‌م جاره‌شیان
ده‌ست بنێ به
NEXT
ئه‌مه‌شیان هه‌نگاوی کۆتایه هیچ شتێکی وات
نامینێت ئێستا به سه‌رکه‌وتویی
windows
که‌ت دامه‌زراند له‌سه‌ر
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت.
تێبینی//
زۆر جار ده‌بینی داوای دامه‌زراندنی
windows
چه‌ند کێشه‌یه‌کمان
بۆ دروست ده‌بێت یه‌کێك له‌وانه
( نه‌مانی دانت، یان نه‌ناسینه‌وه‌ی کارتی
شاشه، یان چه‌ند به‌شێکی تر.....) ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و پارچانه‌ی له کۆمپیوته‌ره‌که‌ت
هه‌یه windowsنایان
ناسێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر کۆمپیوته‌رێك
windows
پارچه‌کانی
نه‌ناسێته‌وه واته
Driver
نابێت بۆی ئه‌وه ئه‌و
کۆمپانیایه‌ی کۆمپیوته‌ر که
CD
له‌گه‌ڵ
کۆمپیوته‌ره‌که داده‌نێ که هه‌موو
Driver
کانی تێدایه
بۆ ناسینه‌وه‌ی پارچه‌کانی کۆمپیوته‌ره‌که،
ئه‌گه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌ت بۆ دروست بوو ئه‌وه
ده‌بێت داوای دامه‌زراندنی
windows
ئه‌م
CD
بخه‌یته سه‌ر
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت هه‌موو
Driver
کانی
Install
بکه‌یت که له CD
که داهه‌یه
تا هه‌موو پارچه‌کانی بناسێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م
CD
یه‌شت
نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیتت له رێگای
Internet
بچیت
بۆ سایتی ئه‌م کۆمپانیایه که کۆمپیوته‌ره‌که‌ی
دروست کردووه Driver
کان
Install
که‌یه
سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت.
به
هیوای ئه‌وه‌ی سوودی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێزم دا
بۆتان. 
|